گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا، حکوومەتی کیێڤ و حکوومەتەکانی دەوڵەتانی ئەورووپا کە لە پێناو پشتیوانی کردن لە ئابووریی ئەمریکا خۆشگوزەرانی هاوولاتیانیان دەکەنە قوربانیی، بەرپرسن لە ڕاگرتنی گواستنەوەی غازی سروشتیی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بۆ ئەورووپا.
زاخارۆڤا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە یەکی کانوونی دووەمدا گواستنەوەی غازی ڕووسیا لە ڕێگەی خاکی ئۆکرایناوە بۆ ئەورووپا ڕاگیراوە.
لە راگەیاندراوەکەیدا زاخارۆڤا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سەرەڕای ئەوەی گازپرۆم بەرپرسیارێتییەکانی نێو گرێبەستەکەی بەجێگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئۆکراینی بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی گواستنەوەی غازی سروشتیی لە ڕووسیاوە بۆ دانیشتوانی ئەورووپا، ڕاگرتنی گواستنەوەی وزەی ڕووسیا هەم توانای ئابووریی ئەورووپا لاواز دەکات، هەمیش کاریگەری نەرێنیی دەکاتە سەر ستاندارتی ژیانی ئەورووپییەکان.
زاخارۆڤا باسی لەوە کرد ئەمریکا کە سپۆنسەری قەیرانی ئۆکراینا دەکات سوودمەندە لە سەرلەنوێ پەرتەوازە کردنی بازاڕی وزە و، گوتی: یەکەم قوربانیی ستراتیجییەکانی بەتاڵانبردن هەر لە ئێستاوە ئەڵمانیە بوو کە خاوەنی گەورەترین ئابووریی ئەورووپایە. دوای تەقاندنەوەی هێڵەکانی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی نۆرد ستریم 1 و نۆرد ستریم ٢ ئەڵمانیا ناچار بوو غازی سروشتیی بە نرخی گرانتر بکڕێت، بەو هۆیەشەوەی ژمارەیەک لە پیشەسازییە گەورە و ئەفسانەییەکانی ئەڵمانی داخران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.