هێڵی ئاسمانیی قەتەر (Qatar Airways)، لە حەوتی کانوونی دووهەمی 2025ەوە هەفتانە سێ گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لە سووریا ئەنجام دەدات.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن هێڵەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: ئامانجمان ئەوەیە سووریا لە ڕێگەی دەوحەوە بە زیاتر لە 170 ناوچە لە سەرانسەری جیهان ببەستینەوە و پەیوەندیيە هەرێمییەکانی بەهێز بکەین.
هێڵی ئاسمانی قەتەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کردووە ئەو بڕیارە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندی هەرێمایەتی و جێبەجێ کردنی داخوازی گەشتیارانە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پێش ئەوەی سەرلەنوێ گەشتەکان دەستپێبکاتەوە، لە هاریکاریی نزیکدا لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.