بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی ساردتر دەبێت لە رۆژانی رابردوو.
كەشناسی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵەهەورى جیا جیا، پلەکانی گەرماش هێشتا بە ڕێژەی 2-1 پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.