Erbil 13°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 12:50

عزڕائیلی زیندانی سیدنایا دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنجشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا یەكێك لە مەترسیدارترین ئەفسەرانی پێشووی زیندانی سیدنایا دەستگیر كرا كە بەهۆی دڕەندەییەوە بە عزڕائیلی سیدنایا ناسرابوو.

دەستگیركراوەكە ناوی (ئەوس سەلووم)ـە و لەلایەن ئەفسەر و سەربازان و تەنانەت زیندانیانی سیدنایاش بە عزڕائیلی سیدنایا ناسرابوو بەهۆی دڕەندەیی لە ئازاردانی زیندانییەكاندا.

عزڕائیلەكەی سیدنایا دوێنێ پێنجشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا لە كاتی گەڕان بەدوای ئەندامانی رژێمی بەشار ئەسەد لە پارێزگای حمس دەستگیر كراوە.

چەند رۆژێك پێش ئێستاش هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی نوێی سووریا، محەمەد كنجۆ حەسەن بەرپرسی لەسێدارەدان لە زیندانی سیدنایان دەستگیر كرد.

ڤیدیۆ: ساتی دەستگیركردنی عزڕائیلەكەی سیدنایا:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.