سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گەیشتە دیمەشق، بڕیارە كەمێكی دیكەش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگات بۆ ئەوەی لەگەڵ فەرماندەی گشتی دەستەی تەحریری شام و دەسەڵاتدارانی حكوومەتی نوێی سووریا كۆببنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا بڵاوی كردەوە: لە بەیانییەوە ژان نۆوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا گەیشتۆتە فڕۆكەخانەی دیمەشق، لە كاتێكی دیكەشدا ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەگات.
بڕیارە هەردوو وەزیرانی دەرەوەی فڕەنسا و ئەڵمانیا بە نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام و دەسەڵاتدارانی حكوومەتی نوێی سووریا كۆببنەوە.
بڕیاریشە دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ وەزیرانی دەرەوەی فڕەنسا و ئەڵمانیا و سووریا لە دیمەشق ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.