ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەكانی ئیسڕائیل بۆردومانی بارەگایەكی سوپای سووریایان لە دیمەشق كرد كە سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەكی قورس و مووشەكی ئێرانی تێدابوو.
بۆردومانەكە سەرلەئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە كراوەتە سەر بارەگای لیوای 90ی سوپای رژێمی پێشووی سووریا لە دەوروبەری دیمەشق.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی سووریا، بارەگاكە سەدانی چەكی قورس و مامناوەند و سووكی تێدابووە، هەروەها دەیان سیستەمی بەرگریی و ئامێری رادار و تەشویش و ئۆتۆمبێلی پێشكەوتووی سەربازی و مووشەكی جۆری شەهاب و راجیمەی تێدابووە كە پێشتر لەلایەن ئێرانەوە درابووە رژێمەكەی بەشار ئەسەد.
تا ئێستا دیار نییە لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا چەند كەس كوژراون.
لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد و كەوتنی دیمەشق لە رۆژی 8ی مانگی رابردوو، ئیسڕائیل بەردەوام كۆگا چەكەكانی سوپای رژێمی پێشووی سووریا لە ناوچە جیاجیاكان بۆردومان دەكات بۆ ئەوەی چەكەكان نەكەونە دەست چەكدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكانی دیكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.