Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:08

لە پارێزگایەك گۆشتی گوێدرێژ و ئەسپ دراوەتە چێشتخانەكان

کوردستان TV
100%

لە پارێزگایەكی عێراق پۆلیس چەند كەسێكی لەنێو ماڵێكدا دەستگیركردووە كە گوێدرێژ و ئەسپیان سەربڕیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتە چێشتخانەكان و ئەوانیش كردوویانە بە كەباب و قۆزی.

پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی عڕووبە بەسەر مالێكی دادا دوای ئەوەی زانیارییان لەلایەن هاوسێیەكانی ماڵەكە پێگەیشتووە.

هێزەكانی پۆلیس لە كاتی چوونیان بۆ نێو ماڵەكە، ئێسك و پروسك و پێستی گوێدرێژ و ئەسپیان لەنێو ماڵەكەدا دۆزیوەتەوە.

هەر لەنێو ماڵەكەدا چەند كەسێك دەستگیركراون، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەركەوتووە دەیان گوێدرێژ و ئەسپیان سەربڕیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتە چێشتخانەكان و كراونەتە كەباب و قۆزی و دەرخواردی هاووڵاتییانیان داوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.