Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 03:13

شاخەوانێك لە چیای زۆزك هەڵدێراوە و تیمەكان خەریكی رزگاركردنین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاخەوانێك لە چیای زۆزك لە سنووری ئیدارەی سۆران لە كاتی شاخەوانیدا هەڵدێراوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی خەریكی رزگاركردنین.

ئەو كەسەی هەڵدێراوە تەمەنی 45 ساڵە و بە مەبەستی شاخەوانی سەردانی چیای زۆزكی كردووە و لەوێ لەسەر شاخێك هەڵدێراوە.

لەبارەی رووداوەكە، کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە (كوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تەندروستی شاخەوانەکە ناجێگیرە و لەهۆش خۆی چووە، دیار نییە گیانی لەدەست داوە یاخود لە ژیاندا ماوە.

راشیگەیاند: تیمەكانمان لە شوێنی ڕووداوەکەن بە مەبەستی بەهاناوەچوون و رزگاركردنی ئەو كەسەی هەڵدێراوە، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە ئاستەنگ بۆ تیمەکان دروست بووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەكانیان خەریكن دەگەن بە شوێنی كەوتنی شاخەوانەكە بە مەبەستی رزگاردنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.