لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا، هێرشی چەکداریی کرایە سەر یانەیەکی شەوانە، بەپێی ئامارە بەراییەکان 10 کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر یانەیەکی شەوانە لە ناوچەی کوینسی ویلایەتەکە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان لە هێرشەکەدا 10کەس برینداربوون، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
- ئەمریکا بە هێرش پێی نایە ساڵی نوێوە
لە کاتەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا، لە شەقامی بۆوربۆن لە نیو ئۆرلیانس، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی خۆی کرد بە ناو خەڵکیدا، کە بووە هۆی کوژرانی 10 کەس و برینداربوونی لانی کەم 35 کەس.
ئەنجامدەری هێرشەکە لە پاش ئەو ڕووداوە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە و کوژرا.
بەرپرسانی ئەمریکی بڵاویان کردەوە کە ئەنجامدەری هێرشەکە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە بەناوی شامسوددین جەبار تەمەن 42 ساڵ و سەربازێکی پێشووی وڵاتەکە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.