Erbil 7°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 21:08

بەفەرمی.. هەردوو وڵاتی بولگاریا و رۆمانیا چوونە نێو ناوچەی شینگن

کوردستان TV
100%

یەكێتی ئەوروپا بەفەرمی رەزامەندی نیشان دا هەردوو وڵاتی بولگاریا و رۆمانیا بێنە نێو ناوچەی شینگن، ئیتر بۆ لەمەودوا هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە بە ئازادی لە رێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە دەتوانن بچنە نێو وڵاتانی ئەوروپا.

ئەو دوو وڵاتەی ئەوروپای رۆژهەڵات دوای 13 ساڵ چاوەڕوانی خەونی چوونیان بۆ نێو ناوچەی شینگن بوو بە راستی.

هەردوو وڵاتەكە لە ساڵی 2011ـەوە سەرجەم مەرجە هونەرییەكانی چوونە نێو ناوچەی شینگنیان جێبەجێ كردووە، بەڵام بەشێك لە ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا بەردەوام رێگری و ڤیتۆیان بۆ چوونی هەردوو وڵات بەكار دەهێنا.

ئیتر لە ئەمشەوەوە بڕیاری هاتنی هەردوو وڵاتی بولگاریا و رۆمانیا بۆ نێو ناوچەی شینگن دەكەوێتە بواری جێبەجێكردەوە، لە بەیانییەوە هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە (رۆمانیا 19 ملیۆن كەس و بولگاریا 6.5 ملیۆن كەس) دەتوانن بە ئازادی لە رێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە هاتوچۆی وڵاتانی ئەوروپا بكەن.

بە چوونی بولگاریا و رۆمانیا، ژمارەی وڵاتانی ناوچەی شینگین كە لە ساڵی 1985ـەوە دامەزراوە، دەبێتە 29 وڵات.

بەمەش بۆ لەمەودوا 400 ملیۆن كەس لە ئەوروپا دەتوانن بە ئازادی و بەبێ پشكنین هاموشۆ لەنێوان وڵاتانی یەكتردا بكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.