Erbil 4°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 21:40

کەش و هەوای شەوی سەری ساڵ چۆن دەبێت؟

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ی12ی2024، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 1ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.