دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كێشە لە وێستگەی كارەبای دوكان دروستبوو، توانرا كێشەكە چارەسەر بكرێت و دۆخی كارەبا لەو شارۆچكەیە ئاسایی بووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هێڵی 33 كەیڤی دوكان بەهۆی کێشەیەکەوە لە کارکەوت، هەر ئەمشەو تیمەكان توانیان چارەسەری كێشەكە بكەن و كارەبا بگەڕێننەوە بۆ وێستگەكە.
ئێستا دابەشكردنی كارەبا لە شارۆچكەی دوكان و ناوچەكانی دەوروبەری ئاسایی بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.