سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە یەمەن ڕایگەیاند، 11 کەس لەلایەن ڕێکخراوی "ئەلقاعیدە"وە کوژراون و ئاماژەی بەوەشدا، لەنێو کوژراوەکاندا، ڕۆژنامەنووسێك ھەیە کە ماوەی نۆ ساڵە، لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ڕفێندرابوو.
سەندیکاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: لە 12ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2015دا ڕێکخراوی ئەلقاعیدە، 11 کەسی کوشتووە کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسێكە بە ناوی محەمەد عەلی مەقەری.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕێکخراوی "ئەلقاعیدە" ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی بە بیانووی سیخوڕیکردن کوشتووە.
ھەروەھا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە یەمەن کردووە کە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بکەن و تاوانباران دادگایی بکەن و تەرمی ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرا بکەن و ڕادەستی خێزانەکەی بکەن.
لە 12ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2015، محەمەد عەلی مەقەری لە میانی ڕوماڵکردنی خۆپێشاندانێک لە شاری موکەلا سەنتەری پارێزگای حەزرەمۆت، لەلایەن ڕێکخراوی "ئەلقاعیدەوە" ڕفێندرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.