سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه به‌رپرسێكی به‌شی یاسایی وه‌زاره‌ی به‌رگری عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناو وه‌زاره‌ت له ناوچه‌ی سه‌وز گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی هه‌واڵێكی سومه‌رنیوز، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكات، لە کۆبوونەوەیەکدا لە ناوچەی سەوز، کەوتە خوارەوە، بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستییەوە و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا، گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شكردووه كه به‌رپرسه‌كه به‌هۆی جه‌لته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.