روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت، كه هێزەکانی رووسیا لە بنکەی ئاسمانی حمێمیم لە گوندی لازقیە دەیان ئەفسەری باڵای رژێمی پێشووی سوریایان گواستووەتەوە بۆ یەکێک لە بنکەکانی لە باکووری ئەفریقا.
روانگەکە باسی لێوە کرد، بەلایەنی کەمەوە گواستنه‌وه‌كه بە دوو دەستە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە، یەکەم دەستە لە هەشتی ئەم مانگە گواستراوەتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆیشتنی بەشار ئەسەد بۆ روسیا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه هه‌ندێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سزای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ر بوو و به فرۆكه‌ی رووسی، گواستراونه‌ته‌وه.
وانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویشیكردۆته‌وه كه لە 13 ی کانوونی یەکەمدا، دووەم دەستەی پله‌دارانی سوپا و هه‌واڵگریی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، بە فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی رووسی گواستراوەتەوە.
لە 14 ی کانوونی یەکەمدا، چەند فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی رووسیا فڕۆکەخانەی حمێمیمیان بەجێهێشت، و لە پێگەکانیان لە سوریا کشایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.