تەنیا لە ساڵی 2024دا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە گوژمەی (5 ملیار و 141 ملیۆن و 475 هەزار)دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و داهاتی شارەوانی بەپێی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ژمارەیەك پرۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە سێكتەری شارەوانی و ئاوەڕۆ و سەوزایی جێبەجێكراون.
پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی ناوخۆ و سەرەكی، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و بۆیەكاریی شەقام و شۆستە، هەروەها بایەخدان بە دوورگە ناوەندی و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتگوزارییەكانی دیكەی شارەوانی.
ناو و گوژمەی پرۆژەكان:
- پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم لە سەنتەری لاوان، بازاری سەرەکیی بنەسڵاوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگەى هەولێر، بە گوژمەی (١،٦٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دینار.
- پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (٤٨،٩٠٠،٠٠٠)دینار.
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگە بە گوژمەی (٥٠،٢٠٠،٠٠٠)دینار.
- پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی گوندی گەڕەسۆر لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (١٥٢،٠٠٠،٠٠٠)دینار.
- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکانی بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی(٨٧،٤٠٠،٠٠٠)دینار.
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە نێوان ئاڵتوون ستی و هیران ستی لە بنەسڵاوە لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (٢٢،٠٠٠،٠٠٠)دینار.
- پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەسۆر لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی(١٠٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار.
- خاوێنکردنەوە و سەوزکردنی دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی بنەسڵاوە لەسەر پێشینەی شارەوانی بەگوژمەی(٩،٣٧٥،٠٠٠)دینار.
- بۆیەكردنی دووسايدى ئاڵتوون لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی(٤،١٠٠،٠٠٠) دینار.
-سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر داهاتی پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی(٣،٥٠٠،٠٠٠)دینار.
- دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی تەعجیل بە هاوکاری تيمى ئامێرەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام بۆ شوقەی شەهیدان لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی(٥٧،٠٠٠،٠٠٠)دینار.
- دروستکردنی شەقامی دووساید لە ئاوێنەی شار بۆ شوقەكانی شەهیدانی شەڕی داعش لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠)دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.