شاندی دەمپارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی12ی2024، پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر ناوەڕۆکی دیدارەکەی دوێنێیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان لە ئیمراڵی بڵاوکردەوە و رایانگه‌یاند كه ئۆجه‌لان پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسی پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانى تورکیا دەستپێشخەریی بکەن.
شانده‌كه‌ی ده‌م پارتی ڕاشیگه‌یاندووه كه ئۆجه‌لان گوتی پتەوکردنەوەی برایەتی تورک و کورد بەرپرسیاریهتیهكی مێژووییه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، كه هه‌ر له‌و دیداره‌دا دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا هەڵسەنگێندراوه و ئۆجه‌لان ڕێگەچارەی ئەرێنی بۆ سیناریۆ تاریکە گریمانەکراوەکانی پێشکەش کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.