ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی موان باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 122 کەس.
ئاژانسی ھەواڵیی کۆرریای باشوور (Yonhap) بڵاوی کردەوە، بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئاکامی ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی موان گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 122 کەس.
پێشتر ئاژانسەکە بڵاوی کردبوویەوە کە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر سەر بە ھێڵی ئاسمانی جیۆ کۆریای باشوور، بە 181 سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی موان تێکشکاوە و بەھۆیەوە75 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی کۆریای باشوور ئاماژەیان بەوەداوە کە بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کردنەوەی ئامێرەکانی نیشتنەوەدا، فڕۆکەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە دیواری کۆنکرێتی ڕێڕەوەکەدا، کێشاوە.
ھەروەھا ئەوە زاندراوە کە فڕۆکەکە 181 سەرنشینی ھەڵگرتبوو کە شەشیان کارمەندی فڕۆکەوانی بوون و 175 کەسەکەی دیکەش سەرنشین بوون.
لەئێستادا، ئەگەری ئەوە ھەیە کە لە کۆی 181 سەرنشینی ناو فڕۆکەکە، 179یان گیانیان لەدەست دابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.