ئه‌نه‌كه‌سه رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی بژاری سه‌ره‌كی و ستراتیجییانه و كار ده‌كه‌ن له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی گه‌لی كورد و پرسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یامنێرانی ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن زانیاریی هه‌ڵه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تایبه‌ت به دیالۆگی كوردی – كوردی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانن له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا بڵێن، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نه‌كه‌سه بڵاوده‌كرێته‌وه، نالۆژیكییه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌یان نییه.
ده‌شڵێت، یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی بژاری سه‌ره‌كی و ستراتیجییانه و كار ده‌كه‌ن له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی گه‌لی كورد و پرسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و پێشهاته‌كانی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی له دوای كه‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌نه‌كه‌سه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له پێناو یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و كاره‌كانیان نییه له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانیی سووریا و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كانی دیكه‌ی سووریا.
ئه‌نه‌كه‌سه به پێویستیشی ده‌زانێت ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن و په‌یجه‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان بكه‌ن و بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیارییه‌ك له‌م باره‌وه، ورد بن و لێدوان له گوته‌بێژه‌كه‌یان وه‌ربگرن و خۆیان به دوور بگرن له بڵاوكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی هه‌ڵه كه ئامانج لێیان شێواندن و ناوزڕاندنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.