Erbil 19°C سێشەممە 22 نیسان 06:47

لە هەولێر ئافرەتێكی سیحرباز دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئافرەتێكی سیحرباز دەستگیر كرا كە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و لەم ڕێگەیەوە چەندان كەسی هەڵخەڵەتاندبوو.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبارێکی ئافرەتمان بە ناوی (ک. ا. م) لەدایکبووی (1987) دەستگیر کرد، کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و چەندین کاری تری نەشیاو و لەم رێگەیەوە بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندبوو.

راشیگەیاند: تۆمەتبارەكە کە دانیشتووی شاری هەولێرە، لەپێناو بەرژەوەندیی ماددی ئەو کارانەی کردووە، بەبێ گوێدانە لایەنی کۆمەڵایەتی و تێکدانی شیرازەی خێزان.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكە پارەکانیشی زیاتر لە ڕێگای کارتی بانکییەوە لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە "ئەم کارانە لە ڕووی یاساییەوە قەدەغەکراون و هەر کەسێک کاری لەمشێوەیە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، بۆیە داواکارین هاووڵاتییان خۆیان لەمجۆرە کارانە بەدوور بگرن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.