Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:37

جووتسایدی نوێی هەولێر - كۆیە پردێكی گەورە و پێنج ئۆڤەرپاسی تێدایە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو نەخشەیەی بۆ پڕۆژەی جوتسایدی هەولێر – كۆیە داڕێژراوە، لەسەر رێگاكە پردێكی گەورە و 5 ئۆڤەرپاسی تێدایە.

پرۆژەی جووتسایدی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر ئێستا لە جێبەجێکردندایە.

پرۆژەکە بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێكەوتی 10ی 10ی 2024  لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە كاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە ڕایگەیاند "بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.