Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 06:07

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
کوردستان TV
100%


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/12/24  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌ولێر، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌  كونسوڵى گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.