Erbil 31°C سێشەممە 22 نیسان 11:29

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: زستانی ئەمساڵ سارد و جیاواز دەبێت

کوردستان TV
100%


شارەزایەکی کەشناسی ڕایده‌گه‌ێنێت، زستانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت و چاوەڕێی زستانێکی ساردتر دەکرێت بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.

 ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئێستا لەنێو وەرزی زستانداین و دیاردەی لانینای لاواز لە ناوەراستی زەریای ھێمن بەردەوامی دەبێت بۆ مانگی یەکی ساڵی 2025 .

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگەکانی کۆتایی وەرزی زستان لاوازتر ببێت و بگەڕێتەوە باری ھاوسەنگی کە ئەم دیاردەیەش رۆڵ و کاریگەری جیھانی بەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوھەواوە ھەیە بۆ ماوەی وەرزی یان درێژخایانتر کە کەمبارانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست لەپاییزی ئەمساڵدا ئەمە یەکێک بووە لە ھۆکارەکان لەپاڵ ھۆکارە سروشتییەکانی دیکەدا.

ده‌شڵێ، گۆڕانی کەشوھەوا لەو نێوەندەدا یەکێکی دیکەیە لە ھۆکارەکان لەم ساڵانەی دواییدا کاردانەوەی ئەم دیاردانەی زیاتر کردووە لەسەر کەشوھەوای ناوچەیی و جیھانی بە شێوازی جۆراوجۆر.

ئاراس جەبار شاره‌زای كه‌شناسی ڕاشیگەیاندووە، بە گوێرەی پێشبینییەکان و خوێندنەوە وەرزییەکان زستانی ئەمساڵی 2025 بەشێوەیەکی گشتی بۆ عێراق و سعوودیە و باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئێران کەمبارانی و وشکی لە کەشوھەوادا درێژەی دەبێت و لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵات و باکووری کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دۆخەکە باشتر دەبێتەوە و تا رادەیەک رێژەی بەفروبارانبارین دەگەڕێتەوە دۆخی نۆرماڵ و ئاسایی، بەڵام لە ناوچە نزمەکان لە سنووری گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و ھەولێر پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین وەک پێویست نەبێت و ھاوشێوەی وەرزی پاییز شەپۆلەکانی باران لەو ناوچانەدا کاریگەرییان لاواز بێت.

ده‌شڵێ، سەبارەت بە شەپۆلەکانی سەرما و بەفربارین ئەمساڵ جیاوازتر دەبێت و زستانێکی ساردتر لە ناوچەکەدا چاوەروان دەکرێت بەراورد بە ھەندێ لە ساڵەکانی پێشتر، هەروەها رێژەی دابارینمان بە بەفر زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و شەپۆلی بەھێزی سەرما و وشکە سەرما و با زۆر دەبێت و سەنتەری شارەکان و بەشێک لەو ناوچانەش بێبەش نابن لەبارینی بەفر کە لە ساڵانی ڕابردوودا نەباریووە بەھۆی گەرمی وەرزی زستان و نەبوونی بارستە ھەوای ساردی چالاک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.