Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:21

سەرۆك وەزیرانی نوێی فڕەنسا دیاری كرا

کوردستان TV
100%

كۆشكی ئەلیزێ، ئەمشەو دووشەممە بەفەرمی فڕانسوا بایرۆ بە سەرۆك وەزیرانی نوێی فڕەنسا دیاری كرد.

چەند رۆژێك پێش ئێستا بەهۆی دروستبوونی كێشە لەسەر بودجە، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی فڕەنسا حكوومەتی ئەو وڵاتە هەڵوەشێنرایەوە.

ئەمشەو دووشەممە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك فڕەنسا، بەفەرمی فڕانسوا بایرۆ وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی فڕەنسا هەڵبژێردرا.

بایرۆ بڕیاریداوە بۆ كابینە نوێیەكەی، پشت بە چەند وەزیرێكی پێشوو ببەستێت لەوانە برۆنۆ رۆتایۆ وەزیری ناوخۆ، جۆن نۆیل بارۆ وەزیری دەرەوە، رەشیدە داتی وەزیری رۆشنبیری، هەروەها دوو لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی فڕەنسا لە كابینەكەدا پۆستی وەزاری وەردەگرن، ئەوانیش پێكهاتوون لە ئەلیزابێت بۆرن كە دەبێتە وەزیری پەروەردە و فێركردن، مانوێل فاڵس دەبێتە وەزیری زەویوزار.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.