لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، چوار كەس گیانیان لەدەست دا كە لەنێویاندا منداڵ هەیە.
رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شارۆچكەی بێجی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە.
بۆمبێكی چێنراوی پاشماوەی جەنگ بە دوو ئۆتۆمبێلی (تراكتۆر و بارهەڵگر) تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە.
لەنێو ئەو كەسانەی لە ئەنجامی رووداوەكە گیانیان لەدەستداوە، منداڵ هەیە.
وێنە: پاشماوەی رووداوی تەقینەكەی ئەمڕۆ لە بێجی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.