Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:12

ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە کۆلێژی ئەرکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا تەواو كرد

100%

عەقید روکن دلێر عەبدولستار جەوهەر ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە، شانبەشانی چەند ئەفسەرێک لە وڵاتانی جیاواز، کۆلێژی ئەرکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا بە سەرکەوتوویی تەواو کرد.

عەقید روكن دلێر لە ماوەی دوو ساڵدا واتا (لە مانگى 1ی 2023 لە كۆلیژی ئەركان لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستی بە خوێندن كرد تاكو مانگى 12ی 2024 بەردەوام بوو.

لەم خولەی کۆلێژی فەرماندەیی و ستافی ئەڵمانیا (كلية القيادة والأركان الألمانية)، 33 ئەفسەر لە وڵاتی جیاواز بەشداربوون، بەپێی ستراتیژییە مۆدێرنەکان مەشق و راهێنان بە ئەفسەران دەکرا، بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ سەرکردایەتیکردنی سوپا و پلاندانان بۆ شەڕەکان.

لە ئەکادیمیاکەدا ئەفسەرانی پسپۆڕ و شارەزا لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و فڕەنسا لەگەڵ ئەفسەرانی وڵاتی ئەڵمانیا لەم ئەکادیمیایەدا بەشدارییان کرد و توانیان بە سەركەوتوویى خولەکە تەواو بکەن و بڕوانامە و نیشانەی روکنیان پێ بەخشرا.

كۆلیژی ئەركانی ئەڵمانیا بە یەکێک لە ناوەندە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت کە تایبەتە بە خوێندن و وەرگرتنی بروانامەی ماستەری سەربازیی بۆ فێرخوازان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.