سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكەی كوردان لە بیابانەكانی سەماوە رایگەیاند، تاوانێكی تری دڕندانەی رژێمی پێشووی بەعسە دژی گەلەكەمان.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقییەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی پێشوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە کە گەلەکەمان لەژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە".
راشیگەیاند "دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت لە بیابانەکانی سەماوا".
هەروەها رایگەیاند "دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لەژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش دا "درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون".
ئەمڕۆ یەكشەممە لە بیابانی پارێزگای سەماوە، گۆڕێكی بەكۆمەڵ هەڵدرایەوە كە ئێسك و پروسكی 50 ژن و منداڵی كوردی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.