یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریا، ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی12ی2024، دووبارە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بەڕووی گەشتەکاندا کراوەتەوە.
ڕۆژی 8ی ئەم مانگە بەھۆی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق داخرابوو.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بەرەو حەلەب دووەم گەورە پارێزگای سووریا، ئەنجامدراوە.
ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەم 2024، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و چەکدارانی دژبەری ڕژێم شاری دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد-یان لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.