Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 10:17

باڵيۆزى نوێى چيك بۆ نێچیرڤان بارزانی: وڵاته‌كه‌مان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى چيك له‌ عێراق كرد
کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/12/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ يان شنايداوف، باڵيۆزى نوێى چيك له‌ عێراق، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى نوێى چيك، خۆشحاڵيى خۆى به‌ سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وه‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بده‌ن.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌  كونسوڵی گشتيى چيك له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.