Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:34

12 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شاری درعای سووریا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

لە شاری درعا باشووری سووریا، 12 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە کە هی سەردەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس لەو وڵاتەیە.

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە پشکنینانەی کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا لەو وڵاتە دەستی پێکردووە، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوەی کە لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای درعا، گۆڕی بە کۆمەڵی ئەو کەسانە دۆزراوەتەوە کە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە کۆمەڵکوژ کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە، دوای هەڵدانەوەی بەشێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان، تەرمی 13 کەس دۆزراوەتەوە.

جەخت لەوەش کراوەتەوە کە 12 گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچەکە دەستنیشان کراون و بۆیەش تا ئێستا ژمارەی قوربانیان بە تەواوی نازاندرێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.