Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:07

ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.


له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  دڵشاد شه‌هاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  17ی12ی2024، كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ ده‌بێت له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کراوە، کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان هەردوو شاند، له‌ 30ـی11ی2024ی مانگیش ڕابردوو لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.