سوپای ئەمەریكا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دووشەممە 12 چەكداری داعشیان لە سووریا كوشتووە، جەختیشی كردەوە كە رێگە نادەن داعش دۆخی ئێستای سووریا بقۆزێتەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشمان لە سووریا بۆردومان كرد.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی بۆردومانەكە توانرا 12 چەكداری داعش بكوژرێن.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا جەختیشی كردەوە، لە هێرشەكانیان بەردەوام دەبن و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە سەرهەڵدانەوەی داعش بە قۆستنەوەی دۆخی ئێستای سووریا نادەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.