ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، متمانەی لە حكوومەتی ئۆلاف شۆڵتس سەندەوە و بڕیاریشدرا رۆژی 23/2/2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە بەشداری 717 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، تێیدا 394 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ سەندنەوەی متمانە لە شۆڵتس دا، 207 پەرلەمانتاری دیكە پشتگیرییان كرد و 116 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.
بڕیاریشدرا رۆژی 23/2/2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی دیكە.
ماوەیەكە حكوومەتەكەی ئۆلاف شۆڵتز كێشەی تێكەوتووە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو كریستیان لیندنەر وەزیری دارایی لە حزبی دیموكراتی ئازاد لە حكوومەت دوورخرایەوە.
وەزیری دارایی ئەڵمانیا بە فەرمانی شۆڵتز لە پۆستەكەی دوورخرابووەوە، دوای ئەوەی رێگری كردبوو لە زیادكردنی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئۆكڕاینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.