ئەمڕۆ دووشەممە چەند مووشەكێك لە یەمەنەوە هەڵدران و لە چەند ناوچەیەك لە ناوەڕاستی ئیسڕائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: چەند مووشەكێكی بالیستی لە یەمەنەوە ئاراستەی تەلئەبیب لە ناوەڕاستی ئیسڕائیل كرا و بەهۆیەوە فڕۆكەخانەی ئەو شارە بەشێوەیەكی كاتی داخرا.
سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كە توانویانە یەكێك لە مووشەكەكان لەسەر دەریای ناوەڕاست بخەنە خوارەوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندبوو كە توانیویانە درۆنێك كە لە یەمەنەوە ئاراستەكرابوو، بەر لەوەی بگاتە تەلئەبیب بخەنەوە خوارەوە.
لە وەتەی جەنگی نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە دەستی پێ كردووە، زیاتر لە 200 مووشەك و درۆن لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسڕائیل كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.