وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی 10ی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌ت، له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه 17ی12ی2024، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و ڕۆژی 23ی12ی2024 كۆتایی به پرۆسه‌كه دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایگه‌یاندووه، ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەر دراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
لیستی راگه‌ێندراو:
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.