خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوكرایه‌وه.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچه خۆرانی بڵاو کردەوە و كه مووچه‌ی مووچه‌خۆران له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دابه‌شده‌كرێـت.
وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه، لە سبەی سێشەممەوە 17-12-2024 به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی،خانه‌نشینی پێشمه‌رگه،كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان،خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، زیندانه سیاسییه‌كان دەست پێدەکات.
له ڕۆژی دووشه‌ممه 23ی12ی2024 به دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه كۆتایی به پرۆسه‌كه دێت: رۆشنبیری و لاوان،كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشمه‌رگه، دیوان، لیواكان، یه‌كه‌ی 70، یه‌كه‌ی 80، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن.
لیستی راگه‌ێندراو:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاشیگه‌یاندووه، ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەر دراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم 11 کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.