Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 00:59

یەکێتیی ئەوروپا لیژنەیەکی دیپلۆماسی باڵا ڕەوانەی دیمەشق دەکات

کوردستان TV
100%


وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئەمڕۆ گفتوگۆ دەکەن لە بارەی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا دروست دەبێت.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس ئاماژەی بەوە کرد ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی12ی2024، یەکێتیی ئەورووپا شاندێکی باڵای دیپلۆماسیی ڕەوانەی دیمەشق دەکات و، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکەش گفتوگۆ دەکەن لە بارەی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا دروست دەبێت.

کالاس کە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی ئەوە یەکەمجارە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، لە میانی چوونی بۆ کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

کایا کالاس باسی لەوە کرد کە یەکەم ماددەی کارنامەی وەزیرەکان، پێشهاتەکانی سووریا دەبێت و، ڕایگەیاند: باڵاترین دیپلۆماتکارمان ئەمڕۆ لە دیمەشق دەبێت".

گوتیشی: داوام لەوان کرد بچنە سووریا و پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی نوێ و خەڵکی ئەوێدا دروست بکەن.

کالاس ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ڕۆژی شەممە، 14ی کانوونی یەکەم لە ئوردن لەگەڵ کاراکتەران لە نێویشیاندا تورکیا، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە و، ڕایگەیاند: بەڕای من زۆر گرنگە کاراکتەرانی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی بەهەمان شێوە تابلۆکە ببینن و خوازیاری ئەوە بن ئەم وڵاتە حکوومەتێکی سەقامگیری و ئاشتیخوازی هەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەدا گفتوگۆ دەکەین لە بارەی ئەوەی لە چ ئاستێکدا پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا دروست بکەین.

هەروەها کالاس باسی لەوە کرد کارەکانی حکوومەتی نوێی لە سووریا کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس دروست دەبێت، یەکلاکەرەوە دەبن لە بارەی ئەو هەنگاوانەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەفتەکانی داهاتوودا دەیاننێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.