Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:40

هونەرمەندی دیاری میسری (نەبیل حەلەفاوی)کۆچی دوایی کرد ‌

کوردستان TV
100%


هونەرمەندی میسری نەبیل حەلەفاوی لە تەمەنی 77ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند نه‌بیل حەلەفاوی سێشەممەی ڕابردووەوە  به‌هۆی نه‌خۆشی  سنگه‌وه‌ لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی دابوو دوێنێ له‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره‌ كۆچی دواییكرد. 

هونه‌رمه‌ند نه‌بیل حەلەفاوی له‌ ساڵی 1947لە گەڕەکی سەیدە له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میس لەدایکبووە، ده‌رچووی  پەیمانگای هونەرە دراماکییەکانە  ساڵی 1970  سه‌ره‌تا له‌رێگه‌ی شانۆوە دەستی بە کارە هونەرییەکانی کردووە، چەندین شانۆنامەی پێشکەشکرد، دوایی به‌شداری چه‌ندین زنجیره‌ی تەلەفزیۆنی كرد یەکەم بەرهەمیشی لە تەلەفزیۆندا زنجیرە درامای (محەممەد، پێغەمبەری خودا) بوو، كه‌ لە ساڵی 1980پەخشکرا ، دوایش به‌شداری چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی كرد له‌وانه‌ (بە زنجیر بەسترابووم بە کەسێکی نەناسراو، نرخی نامۆبوون، دادگا و خەڵکی هەژار ناچنە بەهەشت).
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.