Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

زیاتر لە 100 چاڵ كه‌ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵن کە قوڵاییەکانیان 20 مەترە لە ناوچەی حوسەینییەی دیمه‌شق دۆزرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

کامێرای ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ لە ناوچەی حوسەینییە لە دەوروبەری دیمەشق چاودێری ژمارەیەک چاڵیان کردووە کە گومان دەکرێت گۆڕێکی بەکۆمەڵ بێت.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە تۆمارکراون، زیاتر لە 100 چاڵ کە قوڵاییەکانیان 20 مەترە لە ناوچەی حوسەینییە، بەرچاو دەکەون.

لەئێستادا، گومان دەکرێت ئەو چاڵانە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ بێت.

ھەروەھا گومان دەکرێت، تەرمی ئەو کەسانە لەناو چاڵەکاندا بن کە پێشتر لەلایەن ھێزەکانی سەربە ڕژێمی ڕووخاوی سووریا، بەشار ئەسەد کوژراون.

ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەم 2024، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و چەکدارانی دژبەری ڕژێم شاری دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد-یان لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.