Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

فڕۆكەخانەی دێرەزوور لەلایەن فڕۆكەی ئیسڕائیلییەوە بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو یەكشەممە فڕۆكەخانەی دێرەزوور لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیلەوە بۆردومان كرا.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە: كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل بۆردومانی فڕۆكەخانەی سەربازی دێرەزووریان كرد.

لەنێو فڕۆكەخانەكە دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە بیستراوە و پێدەچێت چەك و تەقەمەنییەكانی سوپای سووریا كرابێتنە ئامانج.

لە دوای كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشقی پایتەخت و كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل بەردەوام فڕۆكەخانە و كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی دەكاتە ئامانج.

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاندبوو، بەهۆی هێرشەكان 80%ی توانا سەربازییەكانی سوپای سووریا لەناوبراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.