Erbil 22°C یەکشەممە 20 نیسان 22:01

لە كۆیە تەقە لە هاووڵاتییەك كرا و كوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو یەكشەممە لە شاری كۆیە، تەقە لە هاووڵاتییەك كرا و كوژرا، دەگوترێ كوژراوەكە كێشەی خوێنداری هەبووە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كۆیە پێی راگەیاندین: نزیكی كاتژمێر 8ی ئەمشەو لە گەڕەكی هەیبەت سوڵتان لە سنووری شاری كۆیە رووداوێكی تەقەكردن رووی دا.

تەقە لە هاووڵاتییەك بەناوی (سەرتیپ عەبدوڵا) تەمەن 36 ساڵ كراوە و بەهۆیەوە گولەیەك بەر سەری كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

دەگوترێ كوژراوەكە كێشەی خوێنداری هەبووە و گومان دەكرێت دوژمنەكانی تەقەیان لێ كردبێت.

هێزەكانی پۆلیسی كۆیە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر رووداوەكە دەست پێ كردووە و بەدوای بكوژەوەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.