فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند، خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە سووریا نامێنێت و مووچەی سەرجەم سەربازانیش زیاد دەكرێت.
ئەحمەد شەرع ناسراوە بە (ئەبوو محەمەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواوی گرووپە چەكدارەكان لە سووریا هەڵدەوەشێنینەوە و چەك تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە دەبێت.
هەروەها گوتی: هەرچەندە هێشتا لە قۆناغی لێكۆلینەوەین، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ لە سووریا دەدەین.
گوتیشی: خزمەتی سەربازی لە تەواوی سووریا دەبێتە ئارەزوومەندانە، بەڵام لە حاڵەتی مەترسی و نەخوازراودا، سەربازی دەكەینە كۆكردنەوەی گشتی.
فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام ئاماژەی بەوەش دا: بڕیارمانداوە مووچەی سەرجەم سەربازانی وڵاتەكەمان بەیەكجار بە ڕێژەی 400% زیاد بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.