لە پارێزگای نەینەوا سێ رۆژ پشوو راگەیانرا، پشووەكە تەنیا هاووڵاتییانی ئێزیدی دەگرێتەوە.
پارێزگای نەینەوا بڕیاری دا رۆژانی 17 و 18 و 19ی ئەم مانگە بۆ هاووڵاتییانی ئێزیدی لە سنووری پارێزگاكەیان پشووی فەرمی بێت.
پشووەكە بەبۆنەی جەژنی رۆژوو (جەژنا رۆژیێ)یە كە تێیدا ئێزیدییەكان 3 رۆژ بەر لە هاتنی جەژنەكە، لە رۆژی 17ی مانگ بەڕۆژوو دەبن تا رۆژی 20ی مانگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.