Erbil 22°C یەکشەممە 20 نیسان 22:01

تا كۆتایی ئەم مانگە شەپۆڵی سەرما و بەفربارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی كردووە تا كۆتایی ئەم مانگە شەپۆڵی سەرما و بەفربارین لە هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت و لە هەندێك كات پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفڕی سیلیزی دابەزێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی سەرەتا سەبارەت بە ئەمشەو گوتی "پلەکانی گەرما لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەر بە نزمی دەمیننەوە و لە کاتەکانی درەنگانی شەو بۆ بەرەبەیان بۆ ژێر سفری سیلیزییەوە دابەزێت و بەهۆیەوە دیاردەی شەختە و بەستان دروست ببێت .

بۆ رۆژانی داهاتووش گوتی: ئەم هەفتەیە کاریگەری ساردییەكە لە ناوچەکەمان بەرەو لاوازبوون دەچێت و پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

هەروەها گوتی: پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رۆژانی هەینی و شەممە بارستە هەوایەكی دیكەی سارد هەڵبکات و شەپۆلێکی تری بەفر و بارانبارین و هەورەبروسکە ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم ساردییە بەردەوام دەبێت و لە کۆتا هەفتەی مانگی 12 شەپۆلێکی باشی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.