ئەمشەو یەكشەممە لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بوومەلەرزە رووی دا و هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمشەو كاتژمێر 5:58 خولەك لە نزیك شارۆچكەی زاب لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بوومەلەرزە رووی دا.
هێزی بوومەلەرزەكە 2.8 بووە بە پلەی رێختەر و لە قوڵایی 5 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە دروستبووە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكراشی كرد كە هاووڵاتییانی ناوچەكە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێك بەهۆی بوومەلەرزەكە تۆمار نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.