Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 13:18

بۆ یەكەمجار بە تیشك چارەسەری منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە كرا

کوردستان TV
100%

لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر بۆ یەكەمجار بە تیشك چارەسەری منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە ئەنجامدرا.

لەبەردەوامی پاڵپشتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی تەندروستی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان، ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ یەکەمجار دەست بە چارەسەرکردنی منداڵی تووشبووی شێرپەنجە کرا بە تیشک.

چارەسەرییەكە لەژێر چاودێری پزیشکی سڕکەر لە سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری بە تیشک لە شاری هەولێر ئەنجامدرا.

سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەری بە تیشک، سەنتەرێکی پێشکەوتوو و سەردەمیانەیە لە ڕووی چارەسەرییەوە و

ڕۆژانە 160 بۆ 170 نەخۆش سەردانی دەکەن بۆ مەبەستی چارەسەر، لەسێ کاتی جیاواز چارەسەر وەردەگرن لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 10ی شەو.

لە سەنتەرەكە هەریەك لە هاووڵاتیی هەولێر و شارەکانی دیكەی هەرێم و خوارووی عێڕاق و ئاوارە و پەناهەندە و بیانییەكانیش چارەسەری وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.