Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:45

سوپای عێراق: سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا پارێزراوە

کوردستان TV
100%


سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم ڕوکن، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستای سووریا، ناسەقامگیرە و ئاماژەی بەوەشدا کە سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا پارێزراوە.

عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، بەتەواوی پارێزراوە و گوتی: ڕێگا نادەین ھیچ ھەڕەشەیەک لە سنووری وڵاتەکەمان بکرێت.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە ھێڵی بەرگریی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، لەلایەن ھێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبییەوە، پتەوتر کراوە.

ھەر لەوبارەیەوە وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە کە گرنگی زۆریان بە سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ھێڵی بەرگریی سنووری عێراق، بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی و دانانی کامێرای چاودێر و جێگیرکردنی ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی، پتەوترکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.