سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر داوای لە حکوومەتی عێراق کرد کە لەبەرامبەر گرژییەکان لە ناوچەکە، ڕێوشوێنی ئەمنی لە سەر سنوورەکانی عێراق بگیرێتەبەر.
موقتەدا سەدر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەھەمبەر چوونی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا بێ دەنگە و ڕایگەیاندووە: ئێمە فراوانبوونی داگیرکاریی زایۆنی تیرۆریست بە پاڵپشتی ئەمریکا سەرکۆنە دەکەین و ھۆشداریی دەدەین لە بڵاوکردنەوەی دووبەرەکی لە ناوچەکە.
ڕاشیگەیاندووە: پێویستە حکوومەتی عێراق لەھەمبەر گرژییەکان لە ناوچەکە لە ڕووی ئەمنییەوە، ڕێوشوێنی پێویست لە سەر سنوورەکانی باکوور، باشوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای عێراق بگرێتەبەر.
باسی لەوەش کردووە: پێویستە گەلانی عێراق نەکەونە ناو دووبەرەکی تائیفەگەرییەوە کە دواتر دوژمن لێی سوومەند دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.