Erbil 6°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 02:54

سووریا.. ئەو كەسانەی لە زیندانەكان ئەشكەنجەی گیراوانیان داوە لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە

100%

فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا، هەموو ئەو ئەفسەر و كەسانەی لە زیندانەكانی سووریا ئەشكەنجەی گیراوانیان داوە بڕیاری لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.

ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبوو محەمەد جۆلانی فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند: بڕیاری لێبوردن ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە زیندانەكانی سووریا ئەشكەنجەی زیندانیانیان داوە.

راشیگەیاند: بەدوای هەموو ئەو كەسانە دەگەڕێین كە زیندانیانیان ئەشكەنجە داوە و داوا لە وڵاتانیش دەكەین هەموو ئەو كەسانەمان رادەست بكەنەوە بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.

جۆلانی پێشتر ئاماژەی بەوەشدابوو كە لیستی ناوی هەموو ئەو كەسانە بڵاو دەكەنەوە كە لە زیندانەكان ئەشكەنجەی هاووڵاتییانی سوورییان داوە.

جەختیشی كردبووەوە كە پاداشتی هەر كەسێك دەكەن زانیارییان لەسەر شوێنی ئەم تاوانبارانە پێ بدەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.