ئەمڕۆ سێشەممە دیمەنی ڤیدیۆی هاوشێوەی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاو كرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، هاووڵاتییەكی خەڵی شاری ئامەدی توركیایە.
وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، هاوشێوەكەی بەشار ئەسەد لە دوكانێك لە شاری ئەمەد دێتە دەرەوە و لەسەر شەقام رێ دەكات.
بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا دوای كەوتنی شاری دیمەشق و كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن چەكدارانی دەستەی تەحریری شام، پێرێ یەكشەممە گەیشتە رووسیا و لەلایەن ئەو وڵاتەوە مافی پەنابەرێتی پێ درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.